له‌به‌روارى 21/01/2015 له كاتى رزگاركردنى چه‌ند گوندێك له ده‌ست تیرۆریستانى داعش له میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى به‌نداوى موصل چه‌ند ئۆتۆمبیلێكى خۆكوژ ده‌یانویست له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نزیك ببنه‌وه و خۆیان به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بته‌قێننه‌وه به‌ڵام ئه‌م پێشمه‌رگه چاونهترسهى كه له (( وێنه‌ى ناو ئه‌م ڤیدیۆیه )) له‌لاى چه‌پى زۆر به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى دانیشتووه زۆر به لێهاتوویى و قاره‌مانانه توانى به چه‌كى میلان سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كانى تیرۆریستان بته‌قێنێته‌وه هه‌روه‌ك له ڤیدیۆیه‌كه دیاره ، وه‌ك رێزلێنانێك ئه م قاره مانه‌م خه‌ڵات كرد و هیوادارم نمونه‌ى ئه‌م جۆره قاره‌مانانه هه‌رده‌م له رێزى پێشمه‌رگه‌كانى پارێزه‌رى كوردستان له زیادبوون دابێت و خواى گه‌وره ئاگادارى یان بێت .